Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 11:10

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە شاندی کۆلێژی جەنگی عێراق کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندی کۆلێژی جەنگی عێراق کرد و ڕایگەیاند، تەواوی دامەزراوە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوەن بۆ بابەتی توێژینەوەی زانستی، بۆ هەموو قوتابییانی کۆلێژە سەربازییەکانی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندی کۆلێژی جەنگی عێراقی کرد، کە پێکهاتبوون لە ليوا ڕوكن كازم حەموود عەتاب ڕاگری کۆلێژی جەنگ و ئەفسەر و مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژەکە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە دیدارەکە ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە هاتنی شاندێکی زانستی باڵای یەکێک لە کۆلێژە باڵا و سەرکەوتووەکانی خوێندنی سەربازی لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە تەواوی دامەزراوە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوەن بۆ بابەتی توێژینەوەی زانستی، بۆ هەموو قوتابییانی کۆلێژە سەربازییەکانی عێراق، بە تایبەتیش کۆلێژی جەنگ، کە یەکێکە لە کۆلێژە هەرە ناسراو و گرنگەکانی بواری خوێندنی سەربازی لە عێراق، هەروەها پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەشی بۆ مامۆستا و قوتابییانی کۆلێژەکە دووپات کردەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە دواتر راگری کۆلێژی جەنگ خۆشحاڵی خۆی پیشان دا بە سەردانی کردنی هەرێمی کوردستان و سوپاسی ئەو پێشوازی و پرۆگرامە رێک و پێکەی کرد، کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەردان و بەسەرکردنەوەکانیان ئامادە کراوە و ستایشی رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لە دەرگا کردنەوەیان بۆ بینینی تەواوی بابەتە سەربازییەکان لەم دامەزراوانەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.