Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:29

د. شاخەوان عەبدوڵا داوای ڕاگرتنی کارەکانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کردووە، بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەندامانی لێژنەکە زیاترە لەو ڕێژەی لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری کراوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی 05ـی 2023 د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کردووە و تێیدا هاتووە، "لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی 73ـی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێویستە ژمارەی ئەندامانی لێژنە لە 21 کەس زیاتر نەبێت، هاوکات دەسەڵاتی بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن داوە بۆ هەموارکردنی ژمارەی ئەندامانی لێژنە کە ئەم هەموارکردنەش نابێت لە 2 ئەندام زیاتر بێت، ئەگەر بە گواستنەوە بێت یان زیادکردنی."

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکانی لێژنەی دارایی دەرکەوتووە ژمارەی ئەندامانی لێژنەکە 24 ئەندامن، کە ئەمەش پێشێلکاری ئاشکرای ئەو ماددەیەی پێشووە کە ئاماژەی پێدراوە، چونکە بەپێی یاسا نابێت ژمارەی ئەندامان لە 23 ئەندام زیاتر بێت، کە ئەمەش کێشەی دەنگدان لەسەر بڕیارەکان دروست دەکات.

لە نووسراوەکە باس لەوەش کراوە کە بۆیە لەڕووی یاساییەوە پێویستە کارەکانی لێژنەکە لە وەرگرتنی هەر بڕیارێکدا ڕابگیرێت، لەوکاتەوەی کە نووسراوەکەتان بەدەست دەگات تاوەکو کێشە یاساییەکە چاک دەکرێتەوە و ژمارەی ئەندامانی ڕاست دەکرێتەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوەکە ئاماژەی بە پێویستی پابەندبوون بە یاسا و ئەحکامەکانی دەستوور و پەیڕەوی ناوخۆ کردووە، بەتایبەت کە ئەنجوومەنی نوێنەران لایەنی فەرمی داڕشتنی یاساکانە و پێویستە یاساکان و پەیڕەوی ناوخۆ جێبەجێ بکات دوور لە مەرامی سیاسی و پێشێلکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان وەک ئەوەی لە دەقی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هاتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.