Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:29

سبەی هاووڵاتییانی توركیا بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار روو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن

کوردستان TV
100%

پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا كە بۆ یەكەم جار لە مێژووی سیاسیی توركیادا دەچێتە خولی دووەمی هەڵبژاردن لە سەرانسەری توركیا سبەی لە كاتژمێر 08:00وە دەستپێدەكات و تاكو كاتژمێر 17:00 بەردەوام دەبێت.
پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كە سەرۆك كۆمار ی توركیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دیاری دەكات لە هەزار و 94 نوێنەرایەتی دامەزراوەی هەڵبژاردنی لە 973 شارۆچكە زیاتر لە 191 هەزار سندووق دانراوە. سبەی زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر لە ناوەوەی وڵات دەنگدەدەن.
هەریەك لە كاندیدی هاوپەیمانێتی جمهوور بۆ سەرۆكایەتی كۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان و كاندیدی هاوپەیمانێتی میللەت كەمال كڵچدارئۆغڵو لە هەڵبژاردنەكاندا كێبڕكێی دەكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.