Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:10

ریاڵ مەدرید نیازی نییە هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی كلیان مباپێ خەرج بکات

کوردستان TV
100%


لە هاوینی رابردوو  كلیان مباپێ نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدرید، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تا ساڵی 2024 نوێکردەوە، لەگەڵ بژاردەی ئارەزوومەندانەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرەکەی پاریس بڕیاریداوە ئەو بڕگەیەی گرێبەستەکەی چالاک نەکات، بەم شێوەیەش کیلیان لە هاوینی 2024 دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد، دەتوانێت پەیوەندی بە یانەی دڵخوازی خۆی بکات.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ریاڵ مەدرید نیازی نییە هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە خەرج بکات، بە پێچەوانەی هاوینی رابردوو، کە ئامادەبوون 180 ملیۆن لە پێناویدا خەرج بکەن.
هۆکاری ئەمەش بۆ رێککەوتنی پێش وەختەی نێوان یاریزانەکە و یانە ئیسپانییەکە دەگەڕێتەوە، مباپێ دەتوانێت لە مانگی یەکی ساڵی 2024 دەست بە گفتوگۆی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەل ریاڵ مەدرید بکات.
بەمشێوەیەش ریاڵ مەدرید لە هاوینی 2024 بەبێ خەرجکردنی یەک یۆرۆ و بە گرێبەستێکی ئازاد مباپێ دەگوازێتەوە ریزەکانی، یانەکە تەنیا لەسەرییەتی پارەی مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە بدات.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.