Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 23:19

چەند زانیارییەك لەسەر هەوكردنی هەستەوەری ددان

کوردستان TV
100%

هەوكردنی هەستەوەری ددان (عەسەبی ددان) پێدەچێت مەترسی هەبێت لەسەر تەندروستی ددان و ڕەگی ددانەكان و پووك بەشێوەیەكی گشتی ، بۆیە پێویستە بەزوویی چارەسەر بكرێت بۆئەوەی دەرەنجامی خراپی لێ نەكەوێتەوە.

هۆكاری هەوكردنی هەستەوەری ددان:

* هۆكارەكانی ئەم نەخۆشیە جیاوازن و دیارترینیان بریتیە لەتووشبوونی ددان بەهەوكردن بەشێوەیەكی گشتی و پشتگوێخستنی چارەسەركردنی بۆیە هەوكردنەكە لەددانەكەوە دەگوازرێتەوە بۆ ڕەگ و هەستەوەرەكانی.
* هۆكارێكی دیكەی هەوكردنی هەستەوەری ددان بریتیە لە شكانی ددان و تووشبوونی بەچەند جۆرێك هەوكردن ، تووشبوونی پووك بەهەوكردنێكی قووڵ و گواستنەوەی هەوكردنەكە.

نیشانەكانی هەوكردنی هەستەوەری ددان:

- بوونی ئازاری بەردەوام لەشەو و رۆژ كاتێك فشاردەخرێتە سەر ددان و دواتر ئازارەكە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك نامێنێت و دواتر دەگەرێتەوە ئەگەر هەوكردنە چارەسەر نەكرێت.
- هەندێك كات هەڵاوساوییەك لەپووكدا دروست دەبێت بەهۆی ئەم جۆرە هەوكردنەوە.

چارەسەركردنی هەوكردنی هەستەوەری ددان:

ئەو ئازارەی بەهۆی ئەم جۆرە هەوكردنەوە دروست دەبێت ، لاناچێت هەتاوەكو پزیشك كرۆكی ددان نەكاتەوە و هەوكردنەكە لانەبات ، هەندێك جار نەخۆش هەست بە ئازار ناكات بەهۆی لەناوچوونی هەستەوەرەكانەوە.
ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.