Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 09:35

به‌م هه‌ینییه‌ ژنێك له‌نێو بازاڕی سلێمانی به‌هۆی دزینی پاره‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژنێكیان له‌نێو بازاڕ ده‌ستگیر كرد كه‌ بڕێك پاره‌ی له‌ هاووڵاتییه‌ك دزی بوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بەتۆمەتی دزینی‌ بڕێك پاره‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی مەفرەزەکانی نووسینگەی ناو بازاڕی‌ نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ دزی بووی‌.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێ دزراوه‌، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەست گیرا بەسەر ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ دزی بووی‌.

سه‌باره‌ت به‌ ژنه‌ دزه‌كه‌، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ناوی (چ، أ، ك)ـه‌ و پێشینەی تاوانی هەیە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی ماده‌ی 446 له ‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.