Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 13:12

بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆری دۆلاری خستە بازاڕ

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی5ی2023  بانكی ناوەندی عێراق، بڕێكی زۆری دۆلاری خستە بازاڕەوە كە بەم جۆرە بووە: حەواڵە 228,177,166، نەقدی 47,000,000، كۆی گشتی275, 177,166 دۆلار بووە.
خستنەرووی ئەو بڕە زۆرەی دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هەبووەو بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دینار لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و هەولێر.
بەهۆیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا  نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا ، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ، نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار و 600 دینار بووە.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 144 هەزارو 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.