Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:39

ئاگاداری ئەو خۆراكانە بە كە ددانەكانت لەناو دەبەن

کوردستان TV
100%

زۆرجار پزیشكانی ددان پێشنیاری ئەوە دەكەن هەوڵبدرێت دووربكەونەوە لە خواردنی شیرینی چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی، بەڵام خۆراكی تریش هەیە كە بەهەمان ڕادە زیان بە ددان دەگەیەنێت و بەشدارە لە شكاندنی ددان و گۆڕینی ڕەنگەكەی.
لێرەدا ئەو خواردنانە دەخەینەڕوو كە پێویستە لێیان دوور بكەویتەوە:
خواردنی سوركراوە..
گەردیلەی خۆراكی سوركراوەی ڕەق، دەتوانێت بچێتە نێوان ددانەكانەوە، ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات.دەبێتە هۆی دروستبوونی درز و خراپبوونی ددانەكان. 
زەیتون..
هەرچەندە خواردنێكی كەم و نایاب و نایاب و سەرنجڕاكێشە، بەڵام ئەو "چینە رەقانەی" كە لەناوەوە خۆیان حەشارداوە، دەتوانن مەترسیدار بن، گازگرتنی بەڕێكەوتیش لە تۆوی زەیتون دەبێتە هۆی درز كەوتنی ددانەكان.
زەردەچەوە..
زەردەچەوە یەكێكە لە "سوپەر خۆراكەكان" بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوكردنی،بەڵام ئەگەر دەتەوێت ددانەكانت بە سپی مرواری بمێننەوە، باشتر وایە بەكارهێنانی كەم بكەیتەوە بۆ كەمترین ئاست .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.