Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:03

رێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (كوردستانی ماد) به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ 17-5-2023 له‌ شاری هه‌ولێر،له‌ سنته‌ری ئاڵا ،ڕێوره‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (كوردستانی ماد) له‌نووسینی نووسه‌ر و شاعیر  (غالب حه‌ساری) به‌رێوه‌ده‌چێت
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌دا،له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی شاعیر(غالب حه‌ساری) راگه‌یاند" ئه‌م كتێبه‌ ، له‌ كۆ شیعرێكی نیشتمانی جوانی شێوه‌ كلاسیك و ستونی قافیه‌دار به‌ دیزانێكی جوان نه‌خشێنراو پێكهاتووه‌ ".
هه‌روه‌ها وتی"  به‌رگی یه‌كه‌می به‌ وێنه‌یه‌كی شاعیر و تابلۆیه‌كی مێژووی ماد و به‌رگی دووه‌میشی به‌ چوارینه‌ شیعرێكی شاعیرو ئاڵای كوردستان ڕازاوه‌ته‌وه‌. له‌وماوه‌یه‌دا كه‌وته‌ به‌ر ده‌ست ودیدی خوێنه‌ران و هه‌وادارانی شیعرو ئه‌ده‌ب و كه‌لێنێكی تری له‌ كتێبخانه‌ی كوردیمان پڕكرده‌وه‌و وكتێبخانه‌ی كوردیمانی پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكرد".
له‌كۆتایی دا شاعیر (غالب حه‌ساری ) وتی "ئه‌م كتێبه‌كه‌ هاوكاری ڕێزدار دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای كه‌ركوك گه‌رمیان، چاپكراوه‌".
شایانی باسه‌،رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ نێو باره‌گای سنته‌ری ئاڵا له‌ كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت، هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.