Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 23:35

حكوومه‌تی هه‌رێم گوژمەیەك بۆ ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە ڕانیە خەرج دەكات

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە و پرۆسەی گەیاندنی ئاو لە سنووری شاری ڕانیە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی 73 ملیۆن و 229 هەزار و 500 دینار بۆ ڕاكێشانی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شادی لە ڕانیە.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان و بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار لەسەر خەرجكردنی دراوە.

پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، یەكێكە لە سێكتەرە گەورە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بۆ ئەو مەبەستە بەردەوام تۆڕەكانی ئاو نۆژەن دەكرێنەوە و تۆڕی نوێش دروست دەكرێن، هاوكات پرۆژەكانی ئاویش بە هەمان شێوە نۆژەن دەكرێنەوە و پرۆژەی نوێش دروست دەكرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.