ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له شاری به‌غدا ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕووی دا، دوای ئه‌وه‌ی دوو منداڵ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌نێو ئۆتۆمبێڵی باوكیان ده‌مێننه‌وه و به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه ده‌خنكێن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
میدیاكانی شاری به‌غدا بڵاویان كرده‌وه: ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باوكی منداڵه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رده‌م ماڵیان ڕاده‌گرێت، بێ ئاگاداری ئه‌و هه‌ردوو منداڵه‌كان ده‌چنه ناوییه‌وه و ده‌رگه له‌سه‌ر خۆیان داده‌خه‌ن.
بڵاویشیان كرده‌وه: دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌ردوو منداڵه‌كه گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هه‌ردوو منداڵه‌كه بچووكن و یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 3 ساڵه و ئه‌وی تریش 4 ساڵ.
هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی هه‌ردوو منداڵه‌كه‌یان بردۆته پزیشكی دادی شاری به‌غدا به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.