Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 17:28

نووسه‌ر هونه‌رمه‌ند "یاسین قادر به‌رزنجی" سێ كتێبی شانۆیی به‌چاپ گه‌یاند

کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند" یاسین قادر به‌رزنجی سێ كتێبی شانۆیی له‌ژێر ناوی( یانزه‌ تێكستی شانۆیی، فه‌رهه‌نگی شانۆ، ئه‌زموونه‌ دره‌وشاوه‌كانی شانۆ) چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.
"كتێبی یانزه‌ تێكستی شانۆ"،  ده‌قی‌ شانۆییه‌ و له‌ پێشه‌كی‌ كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێت: پێویسته‌ گه‌رموگوڕییه‌ك له‌ نێوان شانۆ و بینه‌ردا  هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یامه‌كان به‌ باشی‌ بگات.
 كتێبی دووه‌می‌ كه‌ "فه‌رهه‌نگی شانۆ"یه‌، باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی شانۆ  ده‌كات وه‌كو فه‌رهه‌نگێك، دوا كتێبی نووسه‌ر "ئه‌زموونه‌ دره‌وشاوه‌كانی شانۆ"یه‌، كه‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر چه‌مكی میتاتیاتر ده‌كات وه‌ چه‌ند ئه‌زموونێك شیده‌كاته‌وه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.