Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 07:25

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆرسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ،دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا  نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 146 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار بوو.
لەشاری هەولێریش، نرخی دۆلار دابەزینی تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100دۆلار گەیشتە 146 هەزار و 300 دینار، هەروەها نرخی كڕینیش 146 هەزار و 200 دینار بوو .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.