Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 01:25

پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بۆ ئەپلیكەیشنی "تویتەر" زیاد دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئیلۆن ماسك ،بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، رایگەیاند، تایبەتمەندی نوێ بۆ ئەپلیكەیشنی تویتەر زیاد دەكەن كە رێگا بە بەكارھێنەران دەدات پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ ھاوشێوەی بەرنامەكانی دیكەی وەك "تێلێگرام" و "واتسئەپ" ئەنجام بدەن.
ھەروەھا تویتەر دەست دەكات بە كۆدكردنی ئەو نامە تایبەتانەی كە لەلایەن بەكارھێنەرانەوە ئاڵوگۆڕ دەكرێن، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی نھێنیەكانیان كە ئیلۆن ماسك چاوەڕان دەكات، ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی زیادبوونی ژمارەی بەكارھێنەرانی تویتەر.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە كە بەم نزیكانە ئەنجامدانی پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بۆ بەشداربووانی تویتەر بەردەست دەبێت.
ئیلۆن ماسك لە تویتەكەیدا بۆ بەكارھێنەرانی تویتەر نووسیوویەتی "دەتوانن لە ھەر شوێنێكی جیھاندا بن، قسە لەگەڵ ھەر كەسێكدا بكەن، بێ ئەوەی ژمارەی تەلەفۆنەكانتان بەو كەسانە بدەن".
راشیگەیاندووە لە دوایین نوێكاریدا، توانای وەڵامدانەوی بەكارھێنەران دەتوانن وەڵامی ھەریەكێك لەو نامانە بدەنەوە كە وەریدەگرن، تەنانەت ئەگەر لە چوارچێوەی زنجیرەی (Thread)یشدا بێت، ھەروەھا دەتوانن ئیمۆجیش بەكار بھێنن.
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، ئیلۆن ماسك ئاماژەی بەوەشداوە كە پلاتفۆرمەكە دەست دەكات بە كۆدكردنی نامە تایبەتییەكان لەنێوان بەكارھێنەران، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی نھێنیەكانیان.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.