Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:12

ڕێگایەك بۆ ئەوەی باشتر بخەویت .. نهێنیەكەی لە پەنجەرەی ژوورەكەتدایە

کوردستان TV
100%

بەپێچەوانەی باوەڕی باو، توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، كردنەوەی پەنجەرەی ژووری نوستن لە شەودا، توانای خەوتن و بیركردنەوە باشتر دەكات.
توێژینەوەیەك كە لەسەر 40 كەس ئەنجامدراوە ئاماژە بەوە دەكات كە هەوای پاك یارمەتیدەرە بۆ خەوتنێكی خۆش.
لە هەفتەی یەكەمدا كەسەكان بە شێوەیەكی ئاسایی خەوتوون و لە هەفتەی دووەمدا داوایان لێكرا پەنجەرەكە بكەنەوە.
شوێنپێهەڵگرەكانی خەو دەریانخستووە كە كەسانی توێژینەوەكە باشتر دەخەون كاتێك پەنجەرەكان بە كراوەیی هێڵراونەتەوە.
لەوبارەیەوە دكتۆر پاوێل وارجۆكی، نووسەری باڵای توێژینەوەكە لە زانكۆی تەكنیكی دانیمارك دەڵێت: "كوالێتی هەوای ژووری نووستن دەتوانێت كاریگەری لەسەر توانا مەعریفیەكانت هەبێت، وەك توانای تەركیزكردن و تێگەیشتن و كارلێككردنت و توانا مەعریفیەكان.
توێژینەوەیەكی زۆر گەورەتر پێویستە بۆ پشتڕاستكردنەوەی دەرئەنجامەكانی توێژینەوە نوێیەكە، بەڵام ئەو دۆزینەوانە دوای ئەوە دێت كە پێشتر توێژینەوەیەكی بچووك كە ئەندامانی هەمان تیمی توێژینەوەی تێدا بەشداربوون، پێشنیاری كردبوو كە كردنەوەی پەنجەرەی ژووری نوستن پڕخە پڕخ كەمدەكاتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.