Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 23:33

بوومەلەرزەیەك ناوچەیەكی پارێزگای مەڕەشی توركیای هەژاند

کوردستان TV
100%

كاتژمێر 04:55ی بەیانی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4،7 پلە، لە قەزای گۆكسەن سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش باشووری رۆژهەڵاتی توركیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD) بڵاوكراوەتەوە، چەقی بوومەلەرزەكە قەزای گۆكسەن بووە كە گوڕەكەی 4،7 پلە بووە.
ئاماژە بەوەیش كرا كە بوومەلەرزەكە لە قووڵایی حەوت كیلۆمەتر روویداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.