Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:15

بۆ پاراستنی دڵێكی تەندروست دەستبەجێ لەو خواردنانە دوور بكەوە 

کوردستان TV
100%

زانراوە كە پاراستنی دڵێكی تەندروست ،پێویستی بە خواردنی خۆراكە تەندروستەكان هەیە و ئەمەش مانای ئەوە نییە بەتەواوی دوور بكەویتەوە لە پیتزا و شیرینی و هاوشێوەكانی، بەڵكو زیادەڕەوی لە خواردنیان نەكەیت.
لەوبارەیەوە پزیشكی پسپۆڕی دڵ، دكتۆر ئەلیزابێس كلۆداس دەڵێت: هەندێكجار حەزم لە خواردنی ئایسكرێم و پەتاتەی سووركراوەیە، بەڵام هەندێك خۆراك هەیە كە بە تەواوی لە وازم لێهێناوە ئەوانیش بریتین لە:
كەرە و پەنیر.. پێویستە چەورییە تێرەكان سنووردار بن چونكە كۆلیسترۆڵ بەرز دەكەنەوە كە پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی دڵەوە هەیە.
پێویستە بگۆڕدرێن بە چەورییە ناتێرەكان، وەك ئەوانەی كە لە سەرچاوەی ڕووەكییەوە دێن وەك زەیتی زەیتون و گوێز، ئەم جۆرە چەوریانە دەبنە هۆی دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ.
خواردنی سوركراوە.. خواردنی سوركراوە بڕێكی زۆر چەوری تێر و خوێی تێدایە كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە خواردنی خۆراكی سوركراوە ئەگەری سستبوونی دڵ زیاد دەكات.
توێژەران دەڵێن: تا ئێستا ڕوون نییە بۆچی ئەمەیە، بەڵام چەند هۆكارێكی ئەگەرییان پێشنیار كردووە، چونكە سووركردنەوە ئاستی چەوری لە هەندێك خۆراكدا زیاد دەكات، هەروەها چڕیی ئۆكسجینی كۆلیسترۆڵ زیاد دەكات، كە هاوكات پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی دڵەوە هەیە.
گۆشتی لەقتوونراو.. كلۆداس ئاماژەی بەوەشكردووە، بەتەواوی خۆی لە گۆشتی پرۆسێس كراو بەدوور دەگرێت، چونكە بڕێكی زۆر مادەی پارێزەری تێدایە، ئەمەش پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەوە هەیە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.