Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:19

تەندروستی هەڵەبجە لەبارەی پەتای هەوکردنی پەردەکانی مێشک هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

نەخۆشی هەوکردنی پەردەکانی مێشک لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی لەنێو منداڵاندا بڵاو بووەتەوە و ڕۆژانە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە دەبرێتە نەخۆشخانەوە، تەندروستی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکان نەکەن و دەرمانی هەوکردنیش بەکارنەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری دەکەین کە لە کاتی هەبوونی هەر نیشانەیەکی ئەم نەخۆشییە لە منداڵەكانیان (نەخۆشی هەوكردنی پەردەكانی مێشک)، تکایە بەهیچ جۆرێک سەردانی دەرمانخانە و نۆرینگەکان مەکەن، یاخود گەر سەردانیشتان کرد بەهیچ جۆرێک دەرمانی هەوکردن (Antibiotic) وەرمەگرن.

تەندروستی هەڵەبجە هۆکارەکەی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری هەوکردن ڕێگە و شێوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە ئاسان نابێت و ناتوانین دەستنیشانی بکەین بەهۆکاری کاریگەری دەرمانی بەکارهێنراو.

بە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە منداڵانی بچووکتر لە سێ مانگ بریتین لە:-

- شیرخواردنی کەم دەبێتەوە.

- ڕشانەوە.

- بێزاری.

- تای بەرز.

- گەشکە.

- لەوانەیه پلەی گەرمی لەشی دابەزێت.

- جەستەی نەرم دەبێت واتە بێ هێز.

- شەکرەی خوێنی دادەبەزێت.

- مەڵاشووی بەرەو دەرەوە دەردەچێت.

هەروەها نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە منداڵی گەورەتر لە یەک ساڵ بریتین لە:-

- ڕشانەوە و دڵتێکهەڵاتن.

- سەرئێشە.

- هەستیاریی بە ڕووناکی زیاد دەکات، واتە بە ڕووناکی بێزار دەبێت.

- تای بەرز.

- هۆشی منداڵەکە تێکدەچێت.

- بێتاقەتی و بێزاربوون.

- لەوانەیە گەشکەی لێبدات.

- ملی ڕەق دەبێت.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.