Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 23:35

چەند سوودێكی خواردنەوەی چای سەوز ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەزۆری چای سەوز پەیوەندی بە سوودە تەندروستییە گەورەكانەوە هەیە و هەروەها توانای هاندانی كۆئەندامی هەرسی هەیە، هەروەها سوودەكەی زیاتر زیاد دەكات ئەگەر بەیانیان پێش هەموو شتێك بخورێت.
سوودەكانی چای سەوز لەسەر گەدەی بەتاڵ..
چای سەوز لە سەرەتای ڕۆژدا چەندین سوودی هەیە، ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندی كانزا و ڤیتامین و دژە ئۆكسێنەر و زۆر شتی تر.
1- دابەزاندنی كێش 
یەكێك لە گرنگترین سوودەكانی چای سەوز لە بەیانیاندا ئەوەیە كە یارمەتیدەرە لە پرۆسەی دابەزاندنی كێشدا، بە هاندانی كۆئەندامی هەرس، كاتێك گەدە بەتاڵ دەبێت، پرۆسەكانی لەوێ خاو دەبنەوە، بۆیە خواردنەوەی چای سەوز بەشدارە لە زیادكردن و هاندانی ئەم چالاكییانە.
هەروەها چای سەوز یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش چونكە ماددەی پۆلیفینۆلی تێدایە كە ئاستی ئۆكساندنی چەوری لە لەشدا زیاد دەكات و بەمەش كێشی لەش دادەبەزێت.
2-كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ
ئەگەر بەدەست بەرزی ئاستی كۆلیسترۆڵەوە دەناڵێنیت، ئەوا خواردنەوەی چای سەوز بە سكی بەتاڵ ڕەنگە یەكێك بێت لە گرنگترین ڕێگاكان بۆ یارمەتیدانی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ، بەهۆی ئەو بەها خۆراكیانەی كە تێیدایە.
3-ڕزگاربوون لە ماندوێتی
یەكێك لە سوودەكانی چای سەوز لەكاتی گەدەی بەتاڵدا ئەوەیە كە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە ماندوێتی و زیادكردنی وزە بەگشتی، خواردنی یارمەتیدەرە بۆ زیادكردنی ڕۆیشتنی سووڕی خوێن لە جەستەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستكردن بە وزە.
هەروەها چای سەوز ڕێژەیەكی كەمی كافاینی تێدایە كە یارمەتی كەمكردنەوەی ماندوێتی و زیادكردنی ئاستی چالاكییەكانی لەش دەدات.
4-بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش
چای سەوز تایبەتمەندی دژە بەكتریا و دژە ڤایرۆسی هەیە، واتە خواردنەوەی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و بەرزكردنەوەی ئەركەكانی، ئەمەش مانای وایە چای سەوز ڕۆڵی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس و بەكتریا هۆكارەكانی نەخۆشی كە دەچنە ناو لەشەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی جۆراوجۆر كەمدەكاتەوە .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.