له گه‌ری بیست و نۆی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا،كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و یانه‌ی رياڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی یانه‌ی كادێز.
ئه‌م یاريیه بۆ هه‌ردوولا گرنگه به‌تایبه‌ت یانه‌ی میواندار، چونكه كادێز له‌ئێستادا له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت و سی و یه‌ك خالی هه‌یه، به‌ڵام به‌جیاوازی چوار خاڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دووره، بۆیه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئه‌م یانه‌یه بۆ خۆ به‌دوورگرتنه له‌ناوچه‌ی دابه‌زین.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی رياڵ مه‌درید په‌نجاو نۆ خالی هه‌یه و به‌جیاوازی سێزده خاڵ له‌دوای بارسێلۆنای پێشه‌نگه، ريال مه‌درید نابێ خالی دیكه له‌ده‌ست بدات، چونكه له‌ده‌ستدانی هه‌ر خالێك پێگه‌ی بارسێلۆنا و چانسی بارسێلۆنا له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مسالی لالیگا به‌هێز تر ده‌كات، به‌ڵكو رياڵ مه‌درید ده‌بێ سه‌ركه‌وتن له‌یاریه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت و چاوه‌ڕیی شكستی یانه‌ی بارسێلۆنا بێت كاتی ژماره‌یه‌ك یاری به‌هێزی له‌به‌رده‌م ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.