Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 03:44

سوپای ئیسرائیل دەوروبەری دیمەشقی بۆردومانكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی سوریا، سانا، بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشێكی سوپای ئیسرائیلی كە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی كردە ئامانج،دوو سەرباز برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكەوتۆتەوە. 
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردۆتەوە: نزیكەی كاتژمێر یەك و بیست و یەك خوولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیسرائیل بە ژمارەیەك مووشەك لە ئاراستەی جۆلانەوە هێرشێكی  ئاسمانی ئەنجامداوە.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی، هێرشەكە هەندێك خاڵی دەوروبەری شاری دیمەشقی كردە ئامانج و بووە هۆی برینداربوونی دوو سەرباز و هەندێك زیانی ماددی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.