Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:22

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەکارهێنانی هێز لە عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە

کوردستان TV
100%

سیناتۆرەکانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ یاسای بەکارهێنانی هێزی سەربازییان لە عێراق هەڵوەشاندەوە کە کۆنگرێس لە ساڵانی 1991 و 2002 پەسەندی کردبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی 03ـی 2023 ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ دەنگدان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یاسای بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە عێراق کۆبوونەوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی هێز 66 ئەندام دەنگی بە بەڵێ دا و 30 ئەندامی دیکە دەنگیان بە نەخێر دا.

دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، دەنێردرێتە کۆنگرێس (ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا- پەرلەمانی ئەمریکا) بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، دواتر پێویستە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بکات و بەمەش دەبێتە یاسا.

بەپێی دەستووری ئەمریکا دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی شەڕ دراوەتە کۆنگرێس، بەڵام ئەو دەسەڵاتە بەپێی کات بۆ سەرۆکی ئەمریکا گواستراوەتەوە.

ئەندامانی کۆنگرێس ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆنگرێس چەندان ساڵە دەسەڵاتی زۆری داوەتە سەرۆکەکانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات لەسەر ناردنی هێز بۆ شەڕکردن و ڕێگەدان بە شەڕی کراوە و فراوان، پاشان نەتوانراوە هەڵبوەشێنرێتەوە.

لایەنەگرانی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بەکارهێنانی هێز لە عێراق ڕێگەدانی ساڵانی 1991 و 2002 لە عێراق بە مردوو پێناسە دەکەن، دەشڵێن، کاتی بەسەرچووە، چونکە شەڕەکان زۆر لەمێژە کۆتاییان هاتووە و عێراق بووەتە هاوبەش و هاوپەیمانی ئەمریکا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.