Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:44

بەهۆی لافاو لە باشووری ئێران سێ کەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

 

بەهۆی روودانی لافاو لە پارێزگای کرمان باشووری ئێران، سێ کەس گیانیان لەدەست دا.

ئاژانسی هەواڵیی کرێکارانی ئێران بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی لقی کرمانی مانگی سووری ئێران، رەزا فەلاح ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لافاو لە شەش گوندی کرمان دروست بووە.

رەزا فەلاح، راشیگەیاندووە "لە قەزای جیروفت، سێ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمی هەرسێکیان لەناو رووباری گوندی ئابگەرم، دۆزراونەتەوە".

سەرۆکی لقی کرمانی مانگی سووری ئێران، رەزا فەلاح ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کراون، رادانی ئاو و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەش بەردەوامە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.