Erbil 15°C دووشەممە 15 نیسان 13:03

پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌ هه‌ولێر پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌ سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌خاێنێت.

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان و به‌هاوكاری یه‌كێتی تێنسی هه‌ولێر، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌30 ی3ی 2023، كاتژمێر 9 ی شه‌و  پاله‌وانێیه‌تی تێنسی كراوه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان بۆ پێشكه‌وتووان بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 16 تاوه‌كو 35 ساڵ ده‌ستپێده‌كات. 

یارییه‌كانی نێو پاله‌وانێتییه‌كه‌ له‌ یاریگاكانی یه‌كێتی تێنسی هه‌ولێر له‌ ئه‌كوا پارك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ڕۆژی 4ی4ی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت. 

لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه. 


راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان 
29ی3ی2023

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.