Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:17

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە دیالە راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە راگەیاند.

ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنیکدا لە پارێزگای دیالە، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکان، پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە دابین کردووە.

باسی لەوەش کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لیکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامدراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.