Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:13

له‌ پارێزگایه‌كی تریش به‌هۆی بارانبارین پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای ئه‌نباڕ به‌ فه‌رمی سبه‌ی كرده‌ پشوو له‌ سه‌رجه‌م فه‌رماگه‌ و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌هۆی زۆری بارانبارین و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو.

پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ پارێزگای ئه‌نبار و سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان كرایه‌ پشوو به‌هۆی بارانبارین و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و خراپی كه‌شوهه‌واوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پارێزگای دیوانییه‌ش به‌هۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاو و خراپی كه‌شوهه‌وا پشووی بۆ سبه‌ی دووشه‌م ڕاگه‌یاندبوو.

له‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ بارانێكی زۆر و به‌خوڕ له‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی عێراق به‌تایبه‌تیش له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست باریوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گردبوونه‌وه‌ی ئاو و لافاو له‌ هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك و شه‌قام و كۆڵانه‌كان دروست بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.