Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 23:39

سعوودیە: لە مانگی رەمەزاندا هەموو كەس مافی ئەنجامدانی یەك عومرەی هەیە 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاند كە لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی پەرستش بۆ كەسانی زیاتر لە مانگی رەمەزاندا، دەتوانرێت تەنیا یەك جار عومرە بكرێت.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هەموو كەس مافی ئەنجامدانی یەك عومرەی هەیە لە مانگی رەمەزاندا. رێگە نادرێت دووبارە بكرێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەم رێكارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكانی دیكە بە ئارامیی و ئاسوودەیی پەرستشەكانیان ئەنجام بدەن، ئەوەیش خراوەتەڕوو كە ناتوانرێت وادەی ئەنجامدانی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی "Nusuk" كە سعوودیە دروستی كردووە بۆ ئاسانكاری كاروبارەكانی حەج و عومرە، پێش وادە هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا، هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە ئەو كەسانەی ناتوانن لەو ماوەیەی دیاریكراوە عومرەكەیان ئەنجام بدەن، ئەوا لە ئەپڵیكەیشنەكەدا ناو بە ناو وادەكەیان نوێ دەكرێتەوە، ئەگەریش حجز نەكرابێت، دواتر دەتوانێت پەیوەندی بكرێتەوە.
سعوودیە ئەپڵیكەیشنێكی بە ناوی "Nusuk" بۆ ئەو كەسانە دروستكردووە كە حەج و عومرە دەكەن و تیایدا بە چەند زمانێك خزمەتگوزاری پێشكەش دەكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.