Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 13:54

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەوامی فەرمانبەران بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دەوامی فەرمانبەران بڕیاری دا کاتژمێرێک کەم بکرێتەوە، تاوەکو کۆتایی مانگی ڕەمەزان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لەسەرجەم دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، یەک کاتژمێر دەوامی ڕۆژانەی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە و لەبری کاتژمێر 03:00، کاتژمێر 02:00ـی دواینیوەڕۆ دەوام کۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە، تاوەکوو کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و دوای جەژن، دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە.

پێشووتر لە بەشێک لە فەرمانگە و وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پچڕ پچڕ بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی دامودەزگەکان دابوو، ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کەمکردنەوەی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.