Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:27

ده‌وامی نه‌خۆشخانە و سەنتەر و نۆڕینگە میلـلییەکان و ڕاوێژکارییەکان له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا بڵاوكرده‌وه‌.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023 بڵاویكرده‌وه‌: سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، بەیانی ڕۆژی شەممە 25ی ئادار ی 2023 یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی و نۆڕینگە میللیەکان و نۆڕینگە ڕاوێژکاریەکان و خزمەتگوزاریەکانی نیمچە تایبەت).

ئاماژەی بەوەش کردووە: بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ، بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا هەیە وەکوو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ده‌شڵێت:  بۆ کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە، تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.