Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:28

نێچیرڤان بارزانی نامەیەكی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكاوە پێدەگات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی لە لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریكاوە پێگەیشت، تیایدا سوپاسی بەڕێزیان دەكات بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە لە سەردانیدا بۆ هەولێر، لێی كرا.
لە نامەكەیدا ئۆستن دەربارەی سەردانەكەی بۆ هەولێر نووسیویەتی: مایەی خۆشحاڵیم بوو جەخت لە هێز و گرنگیی هاوبەشیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە عێراق بكەمەوە.
لە نامەكەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ئۆستن وێڕای ئاماژەدان بە پێزانینی بۆ گفتوگۆیان دەربارەی پابەندیی هاوبەشی هەردوولا بۆ تێكشاندنی یەكجارەكیی داعش، داكۆكی لەوە كردووەتەوە كە هاوكاریی بەردەوامی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، بۆ عێراقێكی ئارام و سەقامگیر و خاوەن سەروەری، پێویستە.
هەروەها سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ڕێكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بنەمای یاداشتی لێكگەیشتنی هاوبەشی پێنتاگۆن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. خواستی وڵاتەكەیشی بۆ بەردەوامیی كاری پێكەوەیی و هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.