Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:17

یوڤێنتوس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە تاکە گۆڵێک لە ئینتەر میلانی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 27ەمینی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، یانەی یوڤێنتوس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئینتەر میلانی بردەوە.

ئینتەر میلان و یوڤێنتوس لە یاریی "دێربی ئیتاڵیا" رووبەڕووی یەک بوونەوە.

تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن یاریزانی یوڤێنتوس، فلیپ کۆستیک لە خولەکی 23 تۆمار کرا.

لە نیوەی دووەمدا ئینتەر میلان وێڕای چەندن هەوڵ نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی یوڤێنتوس کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش یوڤێنتوس کۆی گشتیی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 41 خاڵ و شوێنی خۆی لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پاراست.

یوڤێنتوس لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیدا، بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر میلانی بردبووەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.