Erbil 16°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 11:49

له‌مانگی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 76 هاووڵاتی كوردییان ده‌ستگیركردووه‌

کوردستان TV
100%


له‌ماوه‌ی مانگی 2ی 2023 له‌ كوردستانی ئێران 76 هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی چالاكی و به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركردووه‌ یاخود ڕفێندراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند:  له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوو لایه‌نی كه‌م یه‌ك ئافره‌ت" چوار مندال و لاوی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ" هه‌روه‌ها 2 قوتابی زانكۆ  و مامۆستایه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ڕفێندراون. 
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" زیاترین رێژه‌ی ده‌ستگیركراوان كه‌ 73 حاڵه‌ت بووه‌ له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه‌ بووه‌" هه‌روه‌ها 48 كه‌سیش له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستگیركراون. 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئه‌و 76 هاووڵاتییه‌ كورده‌ دوای بانگهێشتكرانیان بۆ دادگا دواتر ده‌ستگیركراون .


له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌: به‌م تۆمه‌تانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌  ئه‌و 76 هاووڵاتییه‌ كوردییه‌ ده‌ستگیركراون: 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: 73 حاڵەت 
چالاکانی مەزهەبی: 2حاڵەت 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: 6 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 21 حاڵەت
پارێزگای سنە: 25 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 23 حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: 1 حاڵەت


ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی  كوردی لێ ده‌ستگیركراوه‌
ئیتلاعاتی سوپا: 73 حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: 3 حاڵەت

شوێنی دەستگیركراوان
شەقام: 10 حاڵەت
ماڵەوە: 48حاڵەت
دادگا: 3 حاڵەت
جادەی نێوان شارەکان: 3 حاڵەت
شوێنی کار: 7 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 5 حاڵەت
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.