نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلە لە ویلایەتی نیغدە لە ناوەڕاستی توركیا ڕوویدا.
لەوبارەیەوە دەزگای بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاكەوتن (ئافاد) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 13.27 بەكاتی ناوخۆیی ڕوویداوە و ناوەندی بوومەلەرزەكە لە قەزای بۆر لە ویلایەتی نیغدە ڕوویداوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی ئافاددا هاتووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 7 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
ڤیدیۆ.. بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 5.3 پلە لە ناوەڕاستی توركیا ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.