سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی توركیا، رایگەیاند: بەپێی دوا زانیارییەكان ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئاكامی بوومەلەرزەكانی مەڕەش گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 43 هەزار و 556 كەس.
سۆیڵو لە میانی بەشداریكردن لە پەخشی راستەوخۆی "TRT Haber" لە ناوەندی هەماهەنگیی كارەساتەكان لە هاتای ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە گوایە لە رەوانەكردنی هاوكارییە مرۆییەكاندا جیاكاری بە ناوچە كارەساتبارەكان كرابێت و گوتی: راست نییە نزیكەی 313 هەزار خیوەت لە ناوچەكە دابەش كراوە و زۆربەی خیوەتەكانیش رەوانەی هاتای كراون، ئەو دەنگۆیانەیشی رەت كردەوە كە باس لەوە دەكەن گوایە هەوڵ دەدرێت پێكهاتەی دیمۆگرافی هاتای بگۆڕدرێت.
وەزیری ناوخۆی توركیا جەختی لەوە كردەوە كە تەواوای تواناكان خراونەتە گەڕ بۆ هاوكاریكردنی زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكان. سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی كە بەپێی دوا زانیارییەكان ژمارەی ئەوكەسانەی لە ئاكامی بوومەلەرزەكانی مەڕەش گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 43 هەزار و 556 كەس.
وەزیری ناوخۆی توركیا : لە ئاكامی بوومەلەرزەكانی مەڕەش 43 هەزار و 556 كەس گیانیان لەدەستداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.