كتێبی (مافه‌كانی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران) له‌نووسینی "فه‌تحی مسته‌فا خدر"، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاوكرایه‌وه..
پێشه‌كی كتێبه‌كه، له‌لایه‌ن" د. هێمن میرانی"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه نووسراوه
ناوهڕۆكیكتێبهكه، له دوو به‌ش پێكهاتووه و، به‌شی یه‌كه‌میان تایبه‌ته به گشت بابه‌ته‌كانی خانه‌نشینی و مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینكراو و چۆنیه‌تی ئه‌ژماركردنی خزمه‌تی خانه‌نشینی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به خزمه‌تی خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌ر له به‌شی یه‌كه‌مدا، هاوكێشه‌كانی ئه‌ژماركردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و پاداشتی خانه‌نشینی و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی كۆچكردوو به‌سه‌ر جێنشینهكانی، به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ی یاساییانه و ورد باس كراوه.
به‌شی دووه‌میش بریتیه له‌و یاسا به‌ركارانه‌ی تایبه‌تن به بواری خانه‌نشینی به هه‌ردو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی.
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ زیاتر ئاشنابوونی فه‌رمانبه‌ران به زانیاری و شاره‌زایی زیاتر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خانه‌نشین بوون و ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه.
ئا- كامران
كتێبی (مافه‌كانی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.