Erbil 21°C یەکشەممە 13 تشرینی یەکەم 22:36

"هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی"

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ بەشدارى حكوومەتى هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسه نێودەوڵەتییەکان ئاسۆ حاجى جێگری سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند: سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوون و ئاشكرایه‌ له‌ڕووی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ سیاسه‌تێكی پێگیره‌ به‌ ده‌ستووری عێراق. هه‌رێمی كوردستان وه‌ک قه‌واره‌یه‌كی سیاسی فیدراڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گه‌شه‌ پێ ده‌دات.

ڕاشیگەیاند: په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌گه‌ر ته‌ندروست بێت ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ ڕێکوپێكی گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و په‌یوه‌ندیییانه‌ی هه‌رێمیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌رێم و عێراقیش ته‌واو ده‌بێت.

ئاسۆ حاجی ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ڕی داعش و شكاندنی، خاڵی وه‌چه‌رخان بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان  كه‌ نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی وڵاتانی جیهانی كرد له‌ سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی توانی تیرۆریستانی داعش بشكێنێت ئه‌و خاڵه‌ خاڵێكی گه‌ش‌ بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ركی كورد بووه‌ له‌ مێژوودا، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت بوو كه‌ زیاتر كورد بناسرێت كه‌ چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌ و چۆن ڕه‌فتار ده‌كات دژ به‌ تیرۆر و تیرۆریستان.

هەروەها دلاوه‌ر ئاژگەیی بەرپرسی فەرمانگەی نوێنەرایەتی حكوومەتى هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: هه‌ر وڵاتێك یان هه‌رێمێك سیاسه‌تێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسیه‌كان زیاتر پێویستی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌قامگیر و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویستیمان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ هه‌یه‌. له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ ئاستی زێریندایه‌.

ڕاشیگەیاند: هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ 3 كۆنفراسی گرنگ كردووه‌ له‌و ماوه‌یه‌ كه‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاو بووه‌ بۆ ده‌ربرینی بۆچوون و دیدی خۆی بۆ پاراستنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی روونی كرده‌وه‌ یه‌كێک له‌ كۆنفراسه‌كان كۆنفرانسی میونش بوو كه‌ ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بپارێزێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دركاند كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.