دره‌نگانی ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له باشووری توركیا روویدایه‌وه و هاووڵاتییانی هه‌ردوو وڵاتی سووریا و لبنانیش هه‌ستیان پێ كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه له شاری هاتای توركیا ڕوویداوه و گوڕه‌كه‌شی 5.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه، جگه له پارێزگاكانی باشووری توركیا، دانیشتووانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازقییه و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر سووریاش هه‌ستیان پێ كردووه.
میدیاكانی لبنانیش بڵاویان كرده‌وه كه هاووڵاتییانی به‌یرووتی پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی تریش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بوومه‌له‌رزه له 6 وڵاتی تریش ڕوویانداوه كه ئه‌وانیش بریتی بوون له ڕووسیا، ئوردن، فیجی، فیلیپین و هه‌رێمی هاوای ئه‌مه‌ریكا و كڕواتیا.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش له وڵاتی ڕۆمانیا ڕوویاندابوو، هه‌موو ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ش دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه دێن كه له باشووری توركیا و باكوری سووریا ڕوویان دا و پله‌كه‌شی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.