Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 11:10

ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر کەمپەینی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سووریا ڕاگەیاند و داوا دەکات لە ڕێگەی ژمارە حسابی (508)ـی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان یاخود لەبەردەم پارکی شانەدەر کەلوپەل بگەیەنن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەهۆى ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریای گرتەوە، کە بەهۆیەوە جگە لە زیانى ماددیى زیانى گیانیشى لێکەوتەوە، داوا لە هەرکەس و لایەن و گرووپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى بۆ قوربانییان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی ئەو کارەساتە درێژ بکەن، دەتوانن لەڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەیەنن.

ڕاشیگەیاند: یاخود ئەو کەلوپەلانەی خوارەوە بگەیەنن بەو کەمپینەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیندراوە لەبەردەم پارکی شانەدەر:-

1- جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران.

2- خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مولیدە، ڕووناککەرەوەی دەستی.

3- خۆراک.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مه‌سرور بارزانی، کەمپینێکی بەرفراوان بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریا ڕاگەیەنرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.