Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 09:57

بانكی رافیدەین 100دۆلار بە 132هەزار دینار دەفرۆشێتە گەشتیاران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ڕافیدەین دەستپێكردنی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار دینار ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، بانكەكە دەستیكردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە فرۆشگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە نرخی 132 هەزار دینار. 
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیارێكی بانكی ناوەندی سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار پەسند كرد،بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند كە لە رۆژی چوارشەممەوە بڕیارە نوێیەكەیان سەبارەت بە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەش نرخی هەر 100 دۆلارێكی ئەمەریكی بەرامبەر دەبێت بە 130 هەزار دینار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.