بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەكان كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراونەتەوە، ئەو بوومەلەرزانەی توركیا و سوریای گرتووەتەوە، هەشت هەزار و 704 كەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا دوو هەزار و 400 كەس لە لایەنی سوریاوە.
بەگوێرەی ئاژانس فرانس پرێس، دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە گیان لەدەستدانی شەش هەزار و 234 كەسیان لە توركیا و دوو هەزار و 470 كەس لە سوریا ڕاگەیاندووە، بەمەش كۆی گشتیی گیان لەدەستدان هەشت هەزار و 704 كەس.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ڕێكخراوی بەرگری شارستانی سوریا (كڵاوە سپییەكان) كە لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ڕژێمی بەشار ئەسەد كاردەكات، ڕایگەیاندووە،پێشبینی دەكرێت ژمارەكە زۆر بەرزبێتەوە بەهۆی بوونی سەدان خێزان لە ژێر داروپەردوودا، ئەمەش دوای زیاتر لە 50 كاتژمێر لە ڕوودانی بوومەلەرزەكە.
دوێنێ سێشەممە، وەزیری ناوخۆی توركیا هۆشداری دا كە 48 كاتژمێری داهاتوو بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووان "گرینگ" دەبێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی توركیا و سوریای دراوسێ ڕوویداو هەزاران كەس گیانیان لەدەستداو هەزارانی دیكەش برینداربوون.
لە بوومەلەرزەكهی توركیا و سوریا زیاتر لە هەشت هەزار و 500 كەس گیانیان لەدەستداوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.