Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:08

نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە177 ھەزار دیناری عێراقی

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە2ى2ى2023 لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆمار کرد.

لەئێستادا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە 177 ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، گەیشتە 170 ھەزار دینار عێراقی.

ھاوکات ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بەراورد بە دوێنی بڕیکی کەمتر لە دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، 65 ملیۆن و 492 ھەزار و 120 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەکاتێکدا دوێنی 105 ملیۆن و 115 ھەزار و 216 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، دووەمیان بردنی دۆلارە بە قاچاغ بۆ دەرەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.