گراهام ئارنۆلۆ له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئوسترالیا مایه‌وه ، دوێنێ دووشه‌ممه یه‌كێتی تۆپی پێی ئوسترالیا له كونگر‌ه‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا متانه‌ی به‌خشیه‌وه راهێنه‌ر گراهام ئارنۆلدی راهێنه‌ری تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان تا دوای مۆندیالی ساڵی 2026 ، مانگێك به‌ر له ئێستا گرێبه‌ستی گراهام له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئوسترالیا به كۆتاهات ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی له سه‌ركردایه‌تیكردنی تۆپی پێی ئوسترالیا له جامی حیهانی قه‌ته‌ر وایكرد كه یه‌كیێتی تۆپی پێی ئوسترالیا متمانه به راهێنه‌ره‌كه‌یان ببه‌خشێته‌وه .
قۆناغه‌كانی تۆپی پێی ئوسترالیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م راهێنه‌ره له هه‌موو وێستگه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كاتێك گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێش موندیال دووربخرێته‌وه ، به‌ڵام له كۆتا قۆناغی پاڵاوتنه‌كان ئوسترالیا سه‌ركه‌وت بۆ جامی جیهان و له قه‌ته‌ریش باشترین ئه‌نجامی مێژوویی توماركرد و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی شانزده‌ی موندیال له‌و قۆناغه‌ش دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین كرانه ده‌ره‌وه .
له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانسیدا ، راهێنه‌ر گراهام ووتی، خۆشحالم و خوێنم سه‌وز و زێرینه بۆ نیشتیمانه‌كه‌م ، هه‌میشه بوومن تایبه‌ت بووه له كلتوری ئوسترالیادا بمێنمه‌وه ، گراهام ده‌لێت ، له هه‌ندێك گه‌شتی تۆپی پێی نیشتیمانه‌كه‌م قورس بووه به‌ڵام توانیمان سه‌ركه‌وین و مێژوو توماربكه‌ین، من باوه‌رێكی زۆرم به یاریزانان هه‌یه و له‌و ستافه‌ی له ده‌ورووبه‌رم هاوكارمن ده‌توانین زیاتر له تۆپی پێی نیشتیمان ببه‌خشین ، دوا ده‌ستكه‌وت له قه‌ته‌ر زۆر باش بوو به‌ڵام زیاتر له ئارادایه به‌ڕاستیش به‌دوای باشتر ده‌گه‌رێین و له داهاتوودا به‌رهه‌مه‌كه ده‌بینین.
گراهام ئارنۆلۆ له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئوستراڵیا مایه‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.