Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:31

جارێکی دیکە سنووری نێوان عێراق - سووریا لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە بۆردومان کرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا جارێکی دیکە بە دوو مووشەک سنووری نێوان عێراق- سووریا کرایە ئامانج، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک بارهەڵگر لە هەمان شوێن کرانە ئامانج  و ژمارەیەک کوژراوی لێکەوتەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (ڕووسیا تودەی)، ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 01ـی 2023 جارێکی دیکە فڕۆکەی جەنگی نەناسراو بە دوو مووشەک ناوچەی ئەلبوکەمال لە سووریا هاوسنوور لەگەڵ عێراق کرایە ئامانج.

هەر بەپێی هەواڵەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە تاوەکوو ئێستا زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە نەزانراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو 6 بارهەڵگر لە سنووری عێراق - سووریا لە نزیک شاری ئەلبوکەمال لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور چوونەتە ناو خاکی سووریاوە و لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە کرانە ئامانج، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری ئەو بارهەڵگرانە چەکی ئێرانیان بۆ میلیشیاکان گواستۆتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.