Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:32

د . محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولوود: بڕیاری دادگەی فیدراڵی بڕیارێكی سیاسییه‌ نه‌ک ده‌ستووری

Suhail tahir
100%

د محمد عومه‌ر مه‌ولود شاره‌زا له‌ بواری ده‌ستووری سه‌باره‌ت به‌ دادگەی فیدراڵی له‌ دژی هەرێمی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ی مژارـی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند، بڕیاری دادگەی فیدراڵی بڕیارێكی سیاسییه‌ نه‌ک ده‌ستووری، ئه‌و دادگەیه‌ ده‌بێت بڕیاره‌كانی ده‌ستووری و شه‌رعی بیت كه‌ وانییه‌، دادگەی ده‌ستوور به‌پێی مادده‌ی ده‌ستوور ده‌رچوو، ده‌بووایه‌ چه‌ندین شاره‌زای پسپۆر له‌و دادگەیه‌ بوونی هه‌بێت، ئه‌و مادده‌یه‌ كاری پێ نه‌كراوه‌، زۆر له‌ مادده‌كانی دیكه‌ش كاری له‌ سه‌ر نه‌كراوه‌ .

ڕاشیگەیاند: ئه‌و دادگەیه لە‌ ساڵی 2007 نه‌توانرا وه‌كوو پێویست پێک بهێنرێت، ئه‌و ده‌ستووره‌ و ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ هه‌ن نه‌توانرا كاری له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌و دادگەیه‌ نابێت دادگەیه‌كی ئاسایی بێت، دادگەی ده‌ستووری ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بێت و دادوه‌ری تایبه‌تی بۆ دابنرێت، ئه‌و دادگایه‌ دادگایه‌كی ده‌ستووری نییه‌، هه‌ر دادوه‌رێک له‌و دادگەیه‌ له‌ دادگەیه‌كی ده‌ستووری نه‌هاتوون، به‌ڵكوو له‌ دادگەیه‌كی ئاسایی هاتوون.

د . محمد عومه‌ر مه‌ولوود ڕوونی كرده‌وه،‌ تاوەکوو ئه‌و دادگەیه‌ هه‌بێت هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستوور ناتوانێت چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و دادگەیه‌ ده‌بێ كاتی ده‌نگدان نابێت به‌ زۆرینه‌ بێت، به‌ڵكوو پێویسته‌ دوو له‌سه‌ر سێ بێت.

جەختیشی کردەوە کە تاوەکوو ئه‌و دادگە فیدراڵییه‌ی ئێستای عێراق هه‌بێت هه‌رێمی كوردستان خێری لێ نابینێت، باكگراو‌ندی پێكهێنانی ئه‌و دادگەیه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌، ئه‌و دادگەیه‌ به‌ پیلان كار ده‌كات، به‌داخه‌وه‌ كورد ئاگای له‌و پیلانانه‌ نییه‌.

باسی لەوەش کرد کە "سیسته‌می سیاسیی له‌ عێراق و لایه‌نێک له‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌كوو هه‌یه‌ بسه‌پێنێت، له‌ 95%ـی بڕیاره‌كان دژ به‌ كورده‌ و ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌میشه‌ كورد ژێر ده‌سته‌ بێت."

ئەو پسپۆرەی بواری دەستووری هەروەها گوتی: تاوەکوو ئێستاش سه‌رۆک كۆمار نه‌یتوانیوه‌ وه‌كوو پێویست له‌و بواره‌ كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت، كورد به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ و په‌رته‌وازه‌یی كورد له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئیستیغلال كراوه‌.

گوتیشی: سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد ده‌بێت سنوورێک بۆ ئه‌و كاره‌ ناده‌ستووریانه‌ دابنێت، به‌مشێوه‌یه‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی له‌ عێراق سه‌قامگیر نابێت.

د . محمد عومه‌ر مه‌ولوود ئاماژەی بەوەش دا کە "چ په‌رله‌مانتاری كورد چ یاساناسه‌كانی كورد پێویسته‌ تانه‌ له‌و بڕیاریارانه‌ بده‌ن كه‌ به‌ ناوی دادگەی فیدراڵی ده‌رده‌چن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.