Erbil 15°C یەکشەممە 14 نیسان 03:53

ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوران و كچان گه‌یشته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیچ رووبه‌رووی هاوتا روسیه‌كه‌ی ئه‌ندریی رۆبلیڤ بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌لایه‌ن جۆكۆڤیچ، دواجار تێنسزانه‌ سربیه‌كه‌ توانی به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، شه‌ش دوو، شه‌ش چوار، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جۆكۆڤیچی خاوه‌ن نۆ نازناوی ئوسترالیای كراوه‌، خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی تێنسی ئوسترالیا.
 هه‌روه‌ها به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جۆكۆڤیچ توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌گه‌ڵ تێنسزانی پێشوو ئه‌ندری ئه‌گاسی یه‌كسان بكاته‌وه‌ به‌به‌ده‌ستهێنانی بیست و شه‌ش بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك، جۆکۆڤیچ لە ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌وه‌ لە سه‌ر یاریگای مێلبۆرن پارک نەدۆڕاوە، ئەم ئه‌نجامه‌ش بەشێکە لە سی و نۆ بردنه‌وه‌كانی ئه‌م تێنسزانه‌ لە ئوسترالیا کە یەکسانە بە بردنەوەکانی ئاگاسی تێنسزانی پێشوو لەماوه‌ی نێوان ساڵانی دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زارو چوار.
 له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌و قۆناغه‌، هه‌ردوو تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی تۆمی بۆل و بن شیلتۆن رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، یاریه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی تۆمی بۆل به‌كۆتا هات به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ، پێنج حه‌وت، شه‌ش چوار، تۆمی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵان توانی له‌ماوه‌ی سێ كاتژمێر و شه‌ش خوله‌ك براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت، به‌مه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی بگاته‌ قۆناغی پێش كۆتایی یه‌كێك له‌چوار پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان له‌دوای ئه‌ندری رۆدیك كه‌ له‌سالی دوو هه‌زارو نۆ به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌یشته‌ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی، له‌یاری پێش كۆتایی تۆمی بۆل رووبه‌رووی تێنسزانی سربی خاوه‌ن پۆلینی پێنجه‌می جیهانی نۆڤاك جۆكۆڤیچ ده‌بێته‌وه‌.   

هه‌ر له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كچان، كچه‌ تێنسزانی چیكی كارلۆینا بلیسكۆڤا رووبه‌رووی هاوتا پۆله‌ندیه‌كه‌ی مایدا لینیتی بۆوه‌، سوپرایزەکانی مایدا لینیت لە پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوه‌ بەردەوام بوو، ئه‌مجاره‌یان دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان، دواجار لینیتی توانی به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ لینت 
ئەو یاریزانە پۆلەندییە ئەمساڵ لە پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیا باشترین ئاستی ژیانی وەرزشی خۆی لە پاڵەوانێتیەکی گەورەی تێنس پێشكه‌شكرد و گەیشتە یەکەم قۆناغی پێش کۆتایی گەورە، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ لینێت  له‌قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی رووبه‌رووی هاوتا بیلارووسیه‌كه‌ی ئارینا سابالینكا ده‌بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سابالینكا له‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له‌به‌رامبه‌ر تێنسزانی كرواتی دۆنا ڤیكیچی یاری ئه‌نجامدا، سابالینكا هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش دوو برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ سالبالینكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌كاروانی وه‌رزشی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی تێنسی ئوسترالیای كراوه‌.  

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.