Erbil 9°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:05

ئه‌مه‌ریكا تانكی ئه‌برامز ده‌نێرێته‌ ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ تانكی ئه‌برامز بۆ ئۆكراینا بنێرێ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا به‌ فه‌رمی بڕیاره‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ.

رۆژنامه‌ی (ووڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه‌: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ ژماره‌یه‌ك تانكی ئه‌برامز (ئێم 1) ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا بكات، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌ فه‌رمی فه‌رمانی ناردنه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ.

بڵاویشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شێك ده‌بێت له‌ لێكتێگه‌یشتنی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی هانی ئه‌و وڵاته‌ بدات تانكی لیۆپارد 2 بۆ ئۆكراینا بنێرێ، یاخود هانی وڵاتانی تری ئه‌وروپا بدات بۆ ئه‌وه‌ی تانك و چه‌كی وڵاته‌كانیان پێشكه‌ش به‌ ئۆكراینا بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ نزیكه‌ی 100 زریپۆشی جۆری (سترایكه‌ر) پێشكه‌شی ئۆكراینا بكات، جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ له‌نێو ئه‌و زریپۆشانه‌ تانكی ئه‌برامزیش هه‌بێت.

لای خۆشییه‌وه‌ سێرجی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا هۆشداری دابووه‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له‌به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی سه‌ربازی ئۆكراینا و جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ هه‌ر وڵاتێك هاوكاری پێشكه‌ش بكات ده‌بێته‌ ئامانجی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕووسیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.