دەركەوتنی زمان و ئەو نیشانانەی لەسەری دەردەكەون یارمەتیدەرن لە دەستنیشانكردنی زۆرێك لە حاڵەتە نەخۆشییەكان، ئەمەش وایكرد پزیشكەكان ..." />
Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 10:34

زمان پەنجەرەیەكە بۆ تەندروستی لەش

کوردستان TV
100%

دەركەوتنی زمان و ئەو نیشانانەی لەسەری دەردەكەون یارمەتیدەرن لە دەستنیشانكردنی زۆرێك لە حاڵەتە نەخۆشییەكان، ئەمەش وایكرد پزیشكەكان ناوی بنێن پەنجەرەی تەندروستی جەستە.
زمان دەتوانێت ڕەنگدانەوەی كێشەكان بێت لە كەمی ڤیتامینەوە تا حەساسیەت و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەش، وا دەكات ئەندامەكە نەرم یان سوور دەربكەوێت یان دەست بكات بە دەركەوتنی نیشانەكانی هەوكردن. 
بڕێكی كەم لە فەتریاتی كاندیدا لەسەر پێست و ناوەوەی لەش لە دەم و قوڕگ و ڕیخۆڵەكاندا دەژی، هیچ زیانێكی نییە و بەزۆری بێ ئاگا دەمێنێتەوە.
بەڵام دەكرێت لەناكاو دەست بە گەشەكردن بكات و ببێتە هۆی دەركەوتنی پۆشاكێكی سپی لەسەر زمان.
لەوبارەیەوە ئۆشیانا ئاكوسا، پزیشكی ددان لە زانكۆی ڕوتگێرز لە ویلایەتی نیوجرسی دەڵێت: "ڕووپۆشێكی زۆر سپییە، لە سەرەوە و لا و ژێر زمان، نیشانەكانی بریتین لە لەدەستدانی تام و بۆن و ئازار لەكاتی خواردن یان قووتدان".
هەوكردنەكە بە ئاسانی دەتوانرێت بە دەرمانی دژە فتریات چارەسەر بكرێت، كە دەتوانرێت وەك حەب یان شلە بدرێت.
زمانی نەرم..
زمانی نەرم دەتوانێت نیشانەیەكی ئاگاداركردنەوە بێت بۆ كەمی ڤیتامین، وەك كەمی ئاسن و ڤیتامین B12 كە هەردووكیان گرنگن بۆ دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن لە جەستەدا كە ئۆكسجین دەگوازنەوە بۆ ئەندامە جیاوازەكان.
زمان بە سەدان چەقۆی بچووكی لەسەر ڕووی خۆی هەیە كە بە پاپیلا ناسراوە، هەریەكەیان چەند چەقۆیەكی تام و چێژی تێدایە، بەڵام كاتێك كەسێك بەدەست كەمی ڤیتامینەوە دەناڵێنێت، ئەم پاپیلایانە دەست دەكەن بە كاڵبوونەوە.
نیشانەكانی تری كەمی ئەم ڤیتامینانە بریتین لە ماندوێتی زۆر و ئازاری سنگ و كاڵبوونی پێست.
برینەكانی شێرپەنجە..
برینی بچووك و گوڵاو و ئازاربەخشن كە لەوانەیە لەسەر زمان، ڕوومەت، یان پووك دروست ببن، لە ڕووی پزیشكییەوە پێیان دەوترێت "برینی ئافتۆس".
ئەمەش بەهۆی گازگرتنی شوێنەكانی ناو دەم بە هەڵە، یان تەنانەت بە فڵچەكردنی زۆر بە توندی.
ئەم برینانە بێ زیانن و بەزۆری بەخۆیان بەبێ ئاڵۆزیی چاك دەبنەوە.
بەڵام پزیشكەكان دەڵێن ئەو كەسانەی كە برینی گەورە و دووبارەبوونەوەی نائاسایییان هەیە، پێویستە 
زمانی فراولە ئاماژەیە بۆ هەستەوەری نهێنی ..
ئەگەر هەرگیز دوای خواردنی خۆراكێكی دیاریكراو تووشی زمان سووربوونەوە بوویت، ئەوا دەكرێت نیشانەی حەساسیەتێكی شاراوە بێت، ئەگەرنا بە زمانی فراولە" شیلك" ناسراوە.
لەوبارەیەوە پزیشكانی ددان دەڵێن: ئەمە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هەستیاری بە هەندێك خۆراك بەتایبەتی بۆ هەندێك سەوزە و میوە.
هۆكارەكانی تری "زمانی شیلك" بریتین لە هەوكردنی بەكتریا كە كاتێك مرۆڤ تووشی قوڕگی سترێپ دەبێت.
دەركەوتنی پەڵەی زەرد..
زمانی زەرد بەهۆی كۆبوونەوەی خانە مردووەكانی پێست لەسەر ڕووی زمان دروست دەبێت، واتە پرۆسەی پاككردنەوەی زمان بە باشی ئەنجام نادرێت.
پزیشكان دەڵێن خودی كۆبوونەوەكە بەزۆری "بێ زیان"ە، بەڵام دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ حاڵەتێكی بنەڕەتی وەك هەوكردنی گەدە.
نیشانەكانی تر بریتین لە بۆنی ناخۆشی دەم، تامی ناخۆشی ناو دەم، ئازاری قورگ و تا.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.