ئەمڕۆ سێشەممە ڕەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆكی چیچان كە لایەنگرێكی سەرسەختی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیایە، ململانێكانی ئۆكراینای بە جەنگی..." />
Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 08:04

سەرۆكی چیچان: ئەوەی لە ئۆكراینا ڕوودەدات جەنگی جیهانی سێیەمە

زیاتر لە 21 هەزار چەكداری چیچانی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆكراينا كردووە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە ڕەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆكی چیچان كە لایەنگرێكی سەرسەختی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیایە، ململانێكانی ئۆكراینای بە جەنگی جیهانی سێیەم وەسف كردووە، بەپێی ئەوەی میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كردووەتەوە.
قەدیرۆڤ گوتی، ئەگەر وا بزانین ئەو وڵاتە ئەوروپییانەی ئەمڕۆ بەشدارن لە ململانێی ئۆكرانیا، واتە ناتۆ و وڵاتانی دیكە كە پەیوەندییان لەگەڵدا هەیە، وڵاتانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتین، ئەوا دەتوانین بڵێین ئەمە جەنگی جیهانی سێیەمە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتانی گەورەی وەك چین، هیندستان و پاكستان بەشداری لە "ڕووداوە سەربازییەكان"دا ناكەن.
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەرۆكی چیچان ڕایگەیاند كە زیاتر لە 21 هەزار چەكداری چیچانی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆكراينا كردووە و زیاتر لە 9 هەزار چەكداری دیكەش لە هێڵی پێشەوە بوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.