Erbil 24°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 15:33

له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو عێراق رووبه‌رووی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه‌، به‌حرێنیش له‌به‌رامبه‌ر عومان یاری ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%


له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو عێراق رووبه‌رووی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه‌، به‌حرێنیش له‌به‌رامبه‌ر عومان یاری ئه‌نجام ده‌دات 
 
له‌یاری پێش كۆتایی جامی كه‌نداو، كاتژمێر چوارو چاره‌گی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی عێراق و قه‌ته‌ر رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.
 
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌بیست و پێنجه‌هه‌مین جامی كه‌نداو، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداو حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ بن ئه‌حمه‌د ئال سانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ و ژماره‌ی پێوانه‌یی هانده‌ران له‌یاریگاكان و له‌شاری به‌سرا، له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شێخ حمه‌د دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ولێر شارێكی جوان و پێشكه‌وتووه‌، مافی خۆیه‌تی میوانداری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان بكات. 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.