Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:33

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس كلیپه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌تله‌نتا هۆكس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌درێژه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ئێن بێ ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژهه‌ڵات تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیپه‌رز به‌ئه‌نجامی سه‌دو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو دوازده‌ خاڵ به‌تیپی باسكه‌ی ئه‌تله‌نتا هۆكس دۆرا.
 هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ تیپی باسكه‌ی میوان باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌تله‌نتا هۆكس به‌ئه‌نجامی شه‌ست و شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاو دوو خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م ئه‌گه‌رچی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز ریزه‌كانی خۆی رێكخسته‌وه‌و نمایشێكی جوانیان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو دوانزه‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو هه‌شت خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی ئه‌تله‌نتا هۆكس ته‌واو بوو.      

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.